پێشمه‌رگه و ئیداره‌ى شاری كفری پلانێكى ئه‌منى بۆ پاراستنى سنووره‌كه داده‌نێن
قایمقامیه‌تى قه‌زاى كفرى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه له دیوانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كفرى به سه‌رپه‌رشتى قایمقامى قه‌زاى كفرى و ئاماده‌بوونى فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانى قه‌زاكه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دانانى پلانێكى ئه‌منى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو".
به پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بووه له گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وە به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دانانى پلانێكى ئه‌منى بۆ به‌هێزكردن و پاراستنى سنووره‌كه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانى ئه‌منى ڕۆژانى جه‌ژنى قوربانیش دانراوه كه هه‌ر داموده‌زگایه‌كى خزمه‌تگوزاری و ئه‌منى پلانى تایبه‌تى خۆیان هه‌بووه و به‌پێى دیاریكردنى ئه‌ركه‌كانیان تا كۆتا ڕۆژى جه‌ژنى قوربان له خزمه‌ت هاووڵاتیاندا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌شێكى ئارام بۆ هاووڵاتیان بڕه‌خسێنن.
باسنيوز
