پرۆژه‌ی جووتسایدی چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
یه‌كسایدی ته‌سكی و پێچی زۆری ڕێگاكه، هۆكاره بۆ رووداوی زۆری هاتووچۆ، كه رێگای سه‌ره‌كی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه.
دوای ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاوده‌ستی نێوان چه‌ندین كۆمپانیا و تێپه‌ڕینی سێ كابینه‌ی حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنی چه‌ندین قۆناخی پڕۆژه‌كه له ئاڕاسته و بڕینی زۆر، دواجار قه‌یرانی دارایی پڕۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگاكه‌ی وه‌ستاند، له كابینه نۆیه‌م، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بهدهستپێكردنهوه و ته‌واوكردنی دووسایدی چۆمان - حاجی ئۆمه‌ران.
دووسایدكردنی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمه‌ران، تا ئێستا (51)ملیاری دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و درێژیيهكهی (17)كیلۆمه‌تره، به ته‌واوبوونیشی شوفێرو گه‌شتیاران له‌ماندووبوون و مه‌ترسی رێگاكه رزگار ده‌كات و دووریان بۆ نزیك ده‌كاته‌وه.
k24-
