پەروەردەی سلێمانی کێشەی خوێندنی منداڵە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای كوردستان چارەسەر دەکات
مەریوان عومەر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیاند لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی و دوای ڕووداوەکانی سووریا چەند قوتابخانەیەک بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان کرانەوە و ڕێکخراوی یونیسێف ھاوکاری دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی مامۆستای بۆ دابین کردن، بەڵام بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەو ھاوکاریانەی وەستاندووە.
گوتیشی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و لە پێناو ئەوەی خوێندنی ئەو منداڵانە نەفەوتێ خوێندنی پۆلەکانی ١ تاكو ٤ی بنەڕەتیان کردووەتە کوردی، مامۆستا و پێداویستی و کەلوپەلیان بۆ دابین کردوون، بۆ پۆلەکانی دیکەش لە بیرکردنەوە و گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەكی گونجاو بدۆزنەوە.
bas news -
