پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباری بە تاوانی کوشتن دەستگیرکرد
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند: "لەچالاکییەکی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەنگاو، تۆمەتبار (ک، ک، ح) دەستگیرکرا کە لەمانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٧دا کەسێکی لەشاری سلێمانی لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحموود کوشتبوو، و لەبنکەی پۆلیسی ڕزگاری داواکراوبوو".
ڕاشیگەیاند: "لەچالاکی دووەمدا، تۆمەتبار (ف، ف، ع) دەستگیرکرا کە تۆمەتبارە لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو هاووڵاتی لە گوندی هەزار کانی سەر بە شارەدێی سەنگاو".
گوتیشی: "ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون"
bas news -
