حكوومهت پلانێكی چوارساڵه بۆ كهمكردنهوهی رێژهی بێكاری دادهڕێژێت
بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئامار لە ھەرێمی کوردستان ڕێژەی بێکاری لە خوار 10%ـه، بە بەراورد بە عێراق کە 16% زیاتره.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری گەنجان لە ھەرێمی کوردستان، دەستیان بە دانانی پلانی چوارساڵی داھاتوو کردووە.
وەزارەتی کار و كاروبارى كۆمهڵایهتی وەك لایەنی سەرەکی پڕۆژەکە لە ڕێگەی زیاتر لە 8 سەنتەری مەشق و راھێنانی پیشەییەوە، گەنجان بۆ بازاڕی کار پێدەگەیەنێت.
بەڕێوبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار باس لەوە دەکات ھەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو سەنتەرانەوە گەنجان ئامادە بکەن بۆ بازاڕی کار بە فێرکرنی پیشەیەك کە ھەرێمی کوردستان سوودی لێ وەرگرێت
k24-
