كەسێك بەھۆی مامەڵەكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان لە سۆران دەستگیر كرا
بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "تۆمەتبارێك لە رێگەی ئەكاونتێكی ساختەوە لە فەیسبووك هەستاوە بە ریکلام كردن بۆ كڕین و فرۆشتنی حەب و ماددەی هۆشبەر، دوای بەدوادا چوون پاش چەند كاتژمێرێك لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت و دەستبەسەر بڕی 800 گرام كریستاڵ و بڕی 146 شیت حەبی ترامادۆڵ بگیرێت و تۆمەتبارەكە بەپێی یاسای 14ی هۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراو رەوانەی بەردەم دادوەر كرا".
