ئۆجه‌لان: له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ڕ ده‌وه‌ستێنم
پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئیمرالی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایانگه‌یاندووە، كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گوتویه‌تی: ئه‌و ده‌توانێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ڕ بوه‌ستێنێت و بۆ چاره‌سه‌ریش ئاماده‌یه.
به‌ڵام به گوته‌ی ئۆجه‌لان پێویسته ده‌وڵه‌ت ئه‌ركه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، له‌م رووه‌شه‌وه ئۆجه‌لان باسی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری توركیا تورگوت ئۆزالی كردووه و رایگه‌یاندووە، كه ئۆزال باوه‌ڕی به شه‌ڕ نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیراده‌ی ئۆزال به‌دی ناكرێت.
k24-
