بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم: خولێکی نوێی ڕاهێنانی پۆلیس دەکرێتەوە
لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و ڕاوێژكاری سەربازیی وەزیری ناوخۆ ڕايگەیاند: "پێویستمان بە كردنەوەی خولی پۆلیس هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە تێچووی خولەكە و ناوی ١٥٠ كەس كراوە“.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم گوتیشی: "تا ئەمكاتە وەڵامی نووسراوەكەمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نەدراوەتەوە".
سەبارەت بە دامەزارانی پۆلیس، لیوا بەختیار بابان جەختی كردەوە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا دامەزراندن وەستاوە و ڕەزامەندی نییە بۆ دامەزراندن.
ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا ١٥٠ دەرچووی ئامادەیی لە خولدان و ساڵێكیان تەواو كردووە، بەڵام هێشتا دوو ساڵیان ماوە بۆ ئەوەی خولەكەیان تەواو ببێت، ئاشكرای كرد كە پێویستمان بە زابت هەیە و ئەو ١٥٠ كەسەی داوامان كردووە لەگەڵ ئەو خولەی ئێستا كە دەرچووی ئامادەیین ناویان پێشكەش كردووە، ئێمە تیروپشكمان بۆ كردوون، هەموویان دەرچووی زانكۆن".
باسنيوز
