مادده‌ى هۆشبه‌ر له جه‌سته‌ى ئێرانییه‌كدا ده‌دۆزرێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/8/2019، بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی بنكه‌مان، توانیمان كه‌سێكی ئێرانی كه هه‌وڵی هاورده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (حه‌شیش)ى دا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر بكه‌ین".
باس له‌وه‌ش كراوه: "ئه‌و كه‌سه‌ك مه‌واده‌كه‌ی به‌شێوه‌ی هێلكه‌یی ئامادده كردبوو و به‌شێوازی هه‌ڵگرتن داخڵی ناو جه‌سته‌ی خۆی كردبوو، ده‌یویست بهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام توانیمان ده‌ستگیری بكه‌ین".
باسنيوز
