نه‌وزاد هادی: ئارامی و ئاوه‌دانیی هه‌ولێر گه‌شتیاری زۆر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی قاره‌مانی هه‌ولێر ده‌که‌ین، ده‌زگاکانی ئه‌منی و ئیداری ته‌ندروستی و ژینگه‌یی له‌ڕۆژانی جه‌ژن له خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌بن، به حوکمی ئه‌وه‌ی گه‌شتیارێکی زۆر ڕوو له هه‌ولێر ده‌که‌ن، ده‌بێت هۆتێل و چێشتخانه‌کان به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبستن تا جه‌ژنێکی ئارام و خۆش به‌رێ بکه‌ین".
گوتیشى: "ڕێنمایی ده‌رچووه که ده‌بێت چێشتخانه‌كان کراوه بن و ده‌بێت خه‌ڵکیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بن و نه‌چنه شوێنی مه‌ترسیدار".
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئارامی و ئاوه‌دانیی هه‌ولێر، گه‌شتیاری زۆر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت و یه‌کێکه له شاره هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کان له‌سه‌ر ئاستى عێراق".
باسنيوز
