ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران و عێراقە

 ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران و عێراقە
٣١ ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی ٨ی٨ی١٩٨٨ و پاش قەبووڵکردنی بڕیارنامەی ٥٩٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ئێرانەوە، پاش نزیکەی هەشت ساڵ شەڕ، بە فەرمی کۆتایی بە جەنگی نێوان عێراق و ئێران هات.

شەڕی ئێران و عێراق کە ڕێکەوتی ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ دەستی پێکرد لە ٨ی ئابی ١٩٨٨ کۆتایی پێهات. ئەم شەڕە شەڕێکی چەکداریی بەرفراوان و درێژخایەن بوو بوو لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەردەوام بوو. ئەم شەڕە لە ئێران بە ناوەکانی (بەرگریی پیرۆز شەڕی سەپێندراو و شەڕی ھەشت ساڵە) و له عێراقیش به ناوی "قادسیەی سەدام و شەڕی یەکەمی کەنداو" دەناسرێت.

هۆکاری هەڵگیرسانی ئەو شەڕە کێشە و ناکۆکیی نێوان دوو وڵات لەسەر هەندێ خاڵی سنووری و ئیدیعای موڵکدارێتیی ئەو ناوچانە بوون.

ئەم شەڕە سەرەتا بە ھێرشی ھێزەکانی رأێمی ڕووخاوی عێراق و بە فەرمانی سەدام بۆ سەر ئیران دەستی پێکرد، لە کاتی ھێرشەکەدا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران١٩ مانگ بوو سەرکەوتبوو و دۆخی ئەرتەشی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. لە لایەکی دیکەوە عێراق لە دۆخێکی باشدا بوو، باری ئابووری لە گەشەکردندا بوو، کە سەدام ویستی بۆ ئەوە ببێتە وڵاتی یەکەمی ناوچە.

لە ماوەی ئەو هەشت ساڵە هەردوو وڵات بە چەند قۆناغی جیاواز چەند ناوچە و شاری یەکدییان داگیر کرد و وێرانکاری و تاڵان و کوشت و کوشتارێکی زۆری مرۆیی لێ کەوتەوە و بەپێی ئامارەکان .

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییھێنان بەم شەڕە هەرچەند هەشت بڕیارنامەی دەرکرد، بەڵام هەموویان لەلایەن ئێرانەوە ڕەت کرانەوە و سەرەنجام ساڵی ١٩٨٧دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد، بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە. لە دوای سوڵح ئێران و عێراق گەڕانەوە بۆ سەر سنوورە پێشووەکانیان کە بە پیی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ دیاری کرا بوو، ھەتاکوو ساڵی ٢٠٠٣ ئاخرین سەربازانی بەدیلگراوی دوو لایەنی شەڕەکە پێکەوە ئاڵوگۆڕ کران.

بەپێی دوایین ئامارەکان کە ناوەندی "پاراستنی ئاسەوار و بایەخەکانی بەرگریی پیرۆزی ئێران" بڵاوی کردووەتەوە پێنج ملیۆن ئێرانی لەو جەنگەدا بەشدار بوون، ١٩٠ هەزار کەس کوژراون و ٦٧٢ هەزار کەس بریندار بوون.

لەناو کوژراوەکانی ئێراندا ٣٣ هەزار قوتابی و سێ هەزار و ٥٠٠ خوێندکار دەبینران و هاوکات سێ هەزار و ٣١٧ مەلاش کوژران.

لە کۆتایی شەڕدا نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە ئێران نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە و عێراق ئاشکرای کرد ئەو ڕێژەیە راست نییە و ٩٧ ملیار دۆلاا زیان بە ئێران گەیشتووە.

هاوکات لایەنی عێراقیش نزیکەی یەک و نیو ملیۆن کەسی لێ کوژراو و بە هەزاران سەربازی یەکدیان بە دیل گرت و بە سەدان ناوچە و گوندی هەددوو وڵات وێران کران و بە ملیۆن خەسار و زیان بەر کەرتە جیاجیاکانی کشتوکاڵ، کارەبا، ئاو و ژێرخانی ئابووریی هەردوو وڵات کەوت و چەندان پارێزگا و ناوچەی هەردوو وڵات هێشتا پاش ٣١ ساڵ ئاسەواری شەڕ و مینە چێندراوەکانی تێدا ماوە و هەر قوربانیی لێ دەکەوێتەوە.











باسنيوز
Top