ئێسکوپروسکی 48 هاووڵاتی رادەستی کوێت دەکرێنەوە

ئێسکوپروسکی 48 هاووڵاتی رادەستی کوێت دەکرێنەوە
دەسەڵاتدارانی عێراق ئێسکوپروسکی 48 هاووڵاتیی کوێتی، رادەستی وڵاتەکەیان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-8-2019، دەسەڵاتدارانی عێراقی لە پاریزگای بەسرەوە، ئەو ئێسکپروسکانە رادەستی دەسەڵاتدارانی کوێت دەکاتەوە.

پرۆسەی رادەستکردنەوەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوو وڵات و کە دەروازەی سەفوان لە باشووری عێراق، ئەنجام دەدرێت.

ئەو ئێسکوپروسکانە، کە هی هاووڵاتییانی کوێتە و لە سەربوندی داگیرکاریی عێراق لە کوێت دەستگیر کرابوون، لە بیابانی شاری سەماوە لە باشووری عێراق دۆزراونەتەوە.

دوای کۆتاییهاتنی شەڕی عێراق - ئێران (1980-1988)، رژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەدام حوسین، لە 2-8-1990 هێرشی کردە سەر کوێت و لەماوەی دوو رۆژدا هەموو وڵاتەکەی داگیر کرد.

رژێمی بەعس، کە تا رۆژی 26-2-1991 حوکمی کوێتی کرد، هەزاران هاووڵاتیی و سەربازی کوێتی کوشت.











باسنيوز
Top