هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەلایەن هەندێک لە دووکاندار و کاسبکارانەوە بووەتە جێی سەرنج و ڕەخنەی شۆفێران و هاووڵاتییان، كه ئاسن و ویلی ئۆتۆمبێل بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەنیدار لەجێی تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ داده‌نێن و ڕێگری لە ڕاوەستانی کاتیی ئۆتۆمبێل ده‌گرن".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: "ئەو شەقامانە موڵکی گشتین، پێویستە بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی گشتی بەکار بهێنرێن، نه‌وه‌كوو لەلایەن پیشەوەرێکەوە داگیر بکرێن".
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "کاتێک کە شۆفێرێک کارێکی بەپەلە و کاتی هەیە، یاسا ڕێگای پێ دەدات کە ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی 2 تا 3 خولهك ئیشاره‌تى چواری کار پێ بکات و پرسی کارمەندی هاتوچۆ بکات ڕایبگرێت، ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ ڕاوەســتان، بەڵام کە شەقامەکە داگیر کرابوو، ناچار هەنێک جار لەتەنیشت
ئەم تابلۆیانەوە ڕایدەگرێت و لۆد و قەرەباڵغیی زیاتر لەسەر شەقامەکە دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها گرفت بۆ هاتوچۆ زیاتر دەبێت".
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه باسى له‌وه‌ش كردووه، پێویستە زۆر بەزوویی ئەم کارە نایاساییە کۆتایـی پێ بهێنرێت و ڕێگا بدرێت کە ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ کاری یاسایی خۆیان بکەن.
باسنيوز
