حاکم ئازاد حه‌مه‌دە‌مین نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان : ئەوەی میدیای پەکەکە دەیکات کاری میدیایی نییە
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان نیگه‌رانیی خۆی له ئاراسته‌ی میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیەنێت و ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو میدیایە ”پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە“.
حاکم ئازاد حه‌مه‌دە‌مین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕاگەیاند: "کاری میدیا ئه‌وه‌یه زانیاریی دروست بگوازرێته‌وه بۆ خه‌ڵک، نه‌ک به شێوه‌یەک بیری پۆپۆلیستییانە و تیرۆر بڵاو بکاته‌وه، له پەیماننامەی رۆژنامه‌نووسیدا به راشکاوی ئه‌و پرسانه باس کراون و کاری میدیا نییه ببێته لایەن“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە میدیای سەر بە پەکەکە وەک لایەنێکی سیاسی کار دەکەن، نەک کاری میدیایی بکەن، ”ئەوەش کاری ڕۆژنامەوانی نییە“.
گوتیشی: ”زۆرێک لەو ڕاگەیاندنانە، لەنێو تۆماری راگه‌یاندنه‌کانی هەرێمی کوردستاندا فه‌رمی نین و بنه‌مای کاریان نییه، لەگەڵ ئەوەش هەقوایە رێز له سه‌روه‌ریی هەرێمی کوردستان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی خه‌ڵک بگرن".
ئازاد حەمەدەمین باسی لەوە کرد کە دوای کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر، بەشێک لەو میدیایانە خۆیان لێبووە بە دادوەر، ”بەلاشیانەوە ئاسانە تۆمەتی جیاواز بدەنە پاڵ کەسایەتییە سیاسییەکان و لایەنەکان“.
گوتیشی: "دوای کرده تیرۆریستییه‌که‌ی هه‌ولێر، به‌شێک له‌و میدیایانه خۆیان کرده حاکم له‌سه‌ر رووداوه‌که و هه‌ر ئه‌و میدیایانه ئاسانه لایان تۆمه‌تی جیاواز بده‌نه پاڵ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان و هێزه سیاسییه‌کان و زۆر ئاسان بووه به‌لایانه‌وه رۆژانه خه‌ڵک له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌که‌نه "میت و ئیتلاعات" که ئه‌مه قۆناغێکی میدیای مه‌ترسیداره و جۆرێکه له بە ئامانجکردنی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان".
باسنيوز
