لە ھــەولێــر ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت

 لە ھــەولێــر ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت
هەموو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا لە ئامادە باشیدان و سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیارانن.



بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بڵاوی کردووەتەوە ، ئەو فەرمانگەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان سەرقاڵی ئەم کارانەن:



١-ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ نەبەز عەبدولحەمید، قایمقایی قەزای ناوەندیی ھەولێر بەمەبەستی ھەماھەنگی و کارئاسانیی تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە رۆژانی چەژندا.



٢-پێکھێنانی پێنج لیژنە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و چاودێریی ھوتێل و موتێلە و چێشتخانەکان.



٣-ئێشگری فەرمانبەرانی بەڕیوەبەرایەتییەکەمان لە رۆژانی جەژن لە بازگەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران.



٤-دابینکردنی ئاو و دابەشکردنی شیرینی بۆ گەشتیاران لە بازگەکان.



٥- ھەماھەنگیی تەواو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خزمتگوزاری و ژینگەپارێزی بۆ پاککردنەوەی شۆێنە گەشتیاری و بازگەکان.



٦-ھەماھەنگی و کارئاسانیی تەواو لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن.



٧-ھەماھەنگیی تەواولەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان " ب -ئاسایش، بەرگریی شارستانی، تەندروستی، پۆلیس، پۆلیسی ھاتوچۆ" بەمەستی کارئاسانی و سەلامەتیی گەشتیاران.



٨-ئامادەکاری بۆ دابینکردنی شوێنی بەدیل لە کاتی نەمانی شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران لە رۆژانی جەژن.



٩-دابەشکردنی پرۆشەری تایبەت بە گەشتیاران و بڵاوکردنەوەی ژمارە تەلفۆنی بەڕێوەبەرەکان بۆ سەلامەتیی گەشتیاران لە ئەگەری بوونی ھەر کێشە و گرفتێک.



١٠-قەدەغەکردنی مەلەکردن لە شوێنە گەشتیارییەکان بە ھەماھەنگێ لەگەل بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە شارەکان بۆ رێگرتن لە روودانی کارەساتی دڵتەزین.



١١-ھەماھەنگیی تەواو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران بۆ وەرگرتنی ئاماری رۆژانە و پێشوازی و پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران.



١٢-ھەماھەنگی لەگەڵ قایمقامەتی ناوەندیی ھەولێر و کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان بەمەبەستی کردنەوەی چێشخانە و نانەواخانەکان لە رۆژانی جەژندا.










باسنیوز
Top