شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان كاره‌بای كارگه‌كانی به‌ردی پچڕاندشاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان كاره‌بای كارگه‌كانی به‌ردی پچڕاند

شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان كاره‌بای كارگه‌كانی به‌ردی پچڕاندشاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان كاره‌بای كارگه‌كانی به‌ردی پچڕاند
بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی کارەبای کارگەکانی به‌رد له‌ نزیک دەربەندیخان بڕا.

لەسەر سکاڵای زۆری هاووڵاتیان لەبەرانبەر بێزاربوونیان لەدەنگەدەنگ و تەپوتۆزی کارگەکان و دوای چەندینجار ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانەوە دواجار کارەبای کارگەکانی وردکردن و بڕینی بەرد لەنزیک دەربەندیخان بڕدرا.

زمناکۆ انوەر، سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان، راگەیاند، بڕیارەکەیان لە ئەنجامی پێشێلکاری زۆری کارگەکان هات لە بەرانبەر زیادەڕەوی کردنی بەشێکیان لەسەر زەوی گشتی و نەبوونی مۆڵەتی کارکردن و رەچاونەکردنی ژینگەی شارەکە و هه‌روه‌ها رەچاونەکردنی کات و ساتی کارکردنیان لەشەو و رۆژدا کە ماڵەکانی نزیک کارگەکانیان بێزار کردبوو.

راشیگەیاند، لە رابردوودا بڕیاری گواستنەوەیان راگیرابوو بە هۆی پەسەند نەکردنی جێگا نوێیەکەیان.

k24-
Top