پەرلەمانتارێک: پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن

پەرلەمانتارێک: پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن
پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق، پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێکكەوتن.


شێروان میرزا پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لە ڕووی مەبدەئیەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان ڕێککەوتوون و بڕیارە وردەکارییەکانی ئەو ڕێکكەوتنە بە لیژنەی تەکنیکی بسپێرن کە لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەوە ‌گفتوگۆ و ڕێکكەوتنەکەی نێوانیان دیاری دەکرێت.


گوتیشی پێویستە ھەردوو لایان تا کۆتایی ئەم مانگە بگەنە ڕێکكەوتن، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ڕێکكەوتنەکە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە بکرێت.


ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد بڕیار بوو لەو ڕۆژانەدا وەفدێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی دی سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناخێکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان، بەڵام بەھۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان پێدەچێت سەردانەکە بكەوێتە دوای پشووی جەژنەوە.

bas news-
Top