هەركی: خزمەتی بە ناچاری سەربازی بۆچوونی جیاوازی لەسەرە
ناسر هەركی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری، راگەیاند، لە لیژنەكەیاندا باسی گەڕانەوە و كارپێكردنی یاسای (خزمەتكردنی سەربازی بە ناچاری) كراوە و بۆچوونی جیاوازی لەسەرە.
ناوبراو روونی دەكاتەوە، كە بۆچوونە جیاوازەكان دوو بەش بوون، بۆچوونێك رەتی ئەوەی كردووەتەوە لە ئێستادا یاسای خزمەتی بە ناچاری سەربازیكردن گونجاو بێت، ئەویش بەو پێیەی لە ئێستادا زۆربەی بڕیارەكانی حكوومەتی عێراق جێبەجێ ناكرێن و یاسا سەروەر نییە، بۆیەشە كاركردن بەوەها یاسایەك سوودی نابێت.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیشی ئاشكرا كرد، كە گفتۆگۆكانیان لەسەر ئەو یاسایە ئەنجامی نەبووە، تا بكرێتە پێشنیاز، یان نووسراوێك و بۆ شوێنی تایبەتمەند بەرز بكرێتەوە.
kdp-
