حکوومەت کار بۆ کەمکردنەوەی باج و ڕسومات دەکات
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی هاوردە و ناردنكاران، گوتی: "بە مەبەستی چارەسەركردن یاخود دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی باج و ڕسومات، لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، كۆنفڕانسێك ئەنجام دەدەین، كە تێیدا ژمارەیەك بازرگانیش بەشدار دەبن، بۆ ئەوەی گوێ لە داخوازییەكانیان بگرین".
حاجی سەعید دەشڵێت: "بازرگانان نرخی كاڵا و شتومەكەكانیان بەرز كردووەتەوە بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی باج لەسەر ئەو كاڵایانەی هاوردە دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش دا:" داوامان لە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حكوومەتی عێراق كردووە، كە بەشداری كۆنفرانسەكە بن، بۆ ئەوەی بە هەردوولا چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەی بڕی باج و ڕسومات بدۆزینەوە".
kdp-
