پارتی سکاڵای تۆمار کرد
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لە کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پرۆسەکە پارێزگای کەرکووکیش بگرێتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە فەرمیی سکاڵای لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کردووە.
خەسرۆ گۆران لە لێدوانێکیدا ، رایگەیاند، پارتی بە فەرمی سکاڵای لە دادگای فیدرالیی عێراق تۆمار کردووە، هاوکات ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە، کە کاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دیاری کردبێت.
بڕیارە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە کەرکووکیشەوە بەڕێوە بچێت.
kdp-
