وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى پسووله‌ى خۆراك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى پسووله‌ى خۆراك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پسووله‌ى خۆراكیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/8/2019، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری گشت ئەو ھاووڵاتییانە دەکەینەوە، کە پسوولەی خۆراکیان وەرنەگرتووە، لە ماوەی یەک ھەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراکی پارێزگاکان بکەن".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، كه‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پسووله‌ى خۆراك ناكه‌ن، "خۆیان بەرپرسیار ده‌بن".











باسنيوز
Top