زانیاری له‌باره‌ى چاره‌نووسی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر ده‌خرێته ڕوو
ئه‌ندازیار قاره‌مان مه‌ولوود، سه‌رۆكی لێژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی پێوه‌ری زیره‌ك هه‌یه، كه چاوه‌ڕوانین له‌و ڕووه‌وه كاره‌بای نیشتمانی باش ببێت، هه‌مووشمان پێمان خۆشه كاره‌بای نیشتمانی ببێته 24 كاتژمێر، بۆیه دیار نییه دانانی ئه‌و پێوه‌ره كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی كاره‌با ده‌كات یان نا".
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی بكرێته 24 كاتژمێر، ئه‌وه چاره‌نووسی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ئه‌وه ده‌بێت كه ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كرێت و خه‌ڵك پێویستی به مۆلیده‌ی ئه‌هلی نابێت، ئه‌مه‌ش كه كراوه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كاتژمێرانهیه، كه كاره‌بای نیشتمانی نییه".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كرد: "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌زار و 950 مۆلیده‌ی ئه‌هلى مۆڵتیان لای ئێمه هه‌یه و سه‌رجه‌میان بۆشایی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سیسته‌می كاتژمێری كاره‌با بۆ وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتییان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
باسنيوز
