سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە سەرۆکى کەنیسەى کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە سەرۆکى کەنیسەى کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات
سەرۆکی کەنیسەى کلدانى لە عێراق و جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە٧ی٨ی٢٠١٩ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێم کرد.

نیافەتى پارتریارکى کاردینال، لویس ڕافائێل ساکۆ، سەرۆکى کەنیسەى کلدانی لە عێراق و جیهان، پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.

لە دیدارێکدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پارتریارکى کاردینال ساکۆ و شاندێکى یاوەرى کە لە ئەسقوفەکانى کەنیسەکە و نوێنەرانى ئەبرشییە کلدانییەکان لە عێراق و جیهان پێکهاتبوون، تیشکیان خستە سەر دۆخى کلدانییەکان بەتایبەتى و مەسیحییەکان بەگشتى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و جیهان.

لە دیدارەکەدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاندى کەنیسەى کلدانى لە عێراق و جیهان کە بەمەبەستى کۆبوونەوەى ساڵانەیان لە هەولێرن، جەختیان لە گرنگیى پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و دابینکردن و پاراستنى مافەکانى هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان کردەوە.










باسنيوز
Top