لەبارەی دامەزراندنی كارمەند بۆ بنكەی پاسپۆراتی سۆران روونكردنەوە دەدرێت
كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، رايگەیاند: "شوێنی گونجاومان بۆ كردنەوەی بنكەی پاسپۆرتی سۆران دیاری كردووە و سەبارەت بە كارمەندانی بنكەكەش بۆ راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، كە ئێستا بۆ بنكەی پاسپۆرتی سۆران، هیچ كارمەندێك دانامەزرێت"
قایمقامی سۆران گوتیشی: "جارێ تەنها بە شێوەی گواستنەوە، واتە (تەنسیب) كارمەندی شارەزای لە بەشەكانی دیكەی پۆلیسی بۆ دابین دەكرێت".
کرمانج عیزەت ئاماژەی بەوەش کرد: "كردنەوەی ئەم بنكەیە دەستكەوتێكی گرینگە بۆ راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییانی سنووری شار و شارۆچكە و گوندەكانی دەڤەرەكەمان".
باسنيوز
