له هه‌ولێر چوار ژن به تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كران
ڕائید ھۆگر عەزیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر بە كه‌ناڵى (كوردستان24)ی ڕاگەیاندووه: "دوای ئەوەی چەند سكاڵایەك لە كاسبكار و ھاووڵاتییانی بازاڕی میللیی كورانی ھەولێر لە نووسینگەی نەھێشتنی تاوان تۆمار كرا، توانرا لە ھەڵمەتێكدا چوار ژن دەستگیر بكەن، كه لە بازاڕی كوران دزییان كردووه".
ده‌شڵێت: "داوا لە كاسبكار و ھاووڵاتییان دەكەین، ئەگەر كەلوپەلیان لە بازاڕی كوران لێ دزراوە، لە نووسینگەی ڕاستیی نەھێشتنی تاوان سكاڵا تۆمار بكەن".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر داوا لە ھاووڵاتییان دەكات، ئێستا كه نزیك جەژنە، له‌كاتی چوونیان بۆ بازاڕ، پارەی زۆر و زێڕ لەگەڵ خۆیان نەبەن.
باسنيوز
