پارتی دیموکراتی کوردستان به فهرمی سکاڵای تۆمار کرد
خهسرهو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕايگەیاند، پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای کەرکووکیش ئەنجام بدرێت، ئەوان لە بڕیارەکە ناڕازی بوون.
ڕوونیشی کردەوە کە پارتی بە فەرمی سکاڵای لە دادگای فیدرالیی عێراق تۆمار کردووە. گوتیشی: ”ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە کاندیدمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دیاری کردبێت“.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە جگە لە پەرلەمانتاران و بەشێکی کەم لە پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەنگیان پێی داوە، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە کەرکووکیشەوە بەڕێوە دەچێت.
باسنيوز
