ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: پێداگیرین لەسەر دورخستنەوەی پەکەکە لەقەندیل
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، له میانی به‌شداریكردنی له 11-ه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزانی توركیا له كۆشكی كۆماری گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو قۆناغه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون ده‌ستیانپێكردوه له كاتێكی زۆر نزیكدا، ده‌خه‌نه قۆناغێكی زۆر جیاوازه‌وه.
پێداگیرین لەسەر دورخستنەوەی پەکەکە لەقەندیل
سه‌رۆک كۆماری توركیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له هەرێمی کوردستان، گوتی: ''پێداگرین له‌سه‌ر لابردن و فڕێدانی دوومه‌ڵی به‌ناو په‌كه‌كه له خاكی عێراق''.
له پرسی سوریادا به به‌كارهێنانی هێزی كرده‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانیان ده‌پارێزن
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له پرسی سوریادا ئه‌گه‌ر پێویستبكات به دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه میانڕەوەکان، یان به رێگاكانی دیپلۆماسی سه‌خت یاخود به به‌كارهێنانی هێزی كرده‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانیان ده‌پارێزن.
سه‌رۆک كۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانیان له ئه‌مریكای هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبه‌شی ستراتیجیان ئه‌وه‌یه هه‌نگاوگه‌لێك بنێت كه له هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه بوه‌شێته‌وه.
"تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پێكهاته‌ی له سنوری باشورمان وه‌ك خانه‌ی شێرپه‌نجه زیاده‌كه‌ن و به چه‌كی هاوپه‌یمانه‌كانمان گه‌وره‌ده‌بن له‌ناونه‌چن، توركیا هه‌ست به ئاسایش ناكات" ئەردۆغان ئەوەشی وت.
ئەردۆغان لەبارەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و چارەنوسی عەبدوڵا گولەن وتی، "چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی رونین له ئه‌مریكا".
له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-400ی روسیش له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ داتایه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌ریبخات سیستمی به‌رگریی S-400 زیان به ناتۆ و F-35ه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. با هیچ كه‌س هه‌ڵمان نه‌خه‌ڵه‌تێنێت. له بابه‌تی S-400دا توركیا بژارده‌یه‌كی ستراتیجی نه‌بو له‌باره‌ی ئاسایشیه‌وه، به‌ڵكو ته‌واو بژارده‌یه‌كی بازرگانیی بو. ئه‌وه‌یشی وڵاته‌كه‌مانی ناچاری ئه‌و بژارده‌یه كرد هه‌ڵوێستی نه‌هاتنه ژێرباری رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانان بو''.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ببێته كاراكته‌ری جیهانی، ده‌بێت سه‌ره‌تا توركیا به‌ده‌ستبهێنێت. نابێت ئه‌ندامێتیی توركیا بكاته قوربانیی هه‌لپه‌رستی چه‌ند وڵاتێك.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاند: "چیتر دامه‌زراندن و داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی خاوه‌ن سه‌روەری و سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی 1967 كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵاته له‌وه ده‌رچوه بژارده بێ و ناچارییه".
خەندان
