ئەنجوومەنی وەزیران چاكسازی و جێبەجێكردنی ماددەی 140 تاوتوێ دەكات
بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بریتی دەبن لە گفتوگۆكردنی دۆخی كەركووك و جێبەجێكردنی ماددەی 140، بە تایبەت دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق رەتیكردەوە ماددەكە لەكاركەوتبێت.
ھەروەھا باس لە چەند تەوەرێكی دیكە دەكرێت، لەوانە بابەتی چاكسازی بەپێی ئەوەی لە ھێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا ھاتووە.
K24
