روونکردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌وه
ده‌قی په‌یامه‌كه:
که‌سانی نابه‌رپرس، به‌ناو و وێنه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یج و ئه‌کاونتی ساخته‌یان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دروست کردووه.
به هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ، هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نییه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیار و بابه‌تێکی فه‌رمیش هه‌بێت، که پێویست بکات رابگه‌یه‌ندرێت، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نی به‌رپرسه له گه‌یاندنی ئه‌و زانیاری و بڕیارانه به ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رای گشتی، بۆیه هیوادارین هاوڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان، پشت به ئه‌کاونت و په‌یجه‌کان نه‌به‌ستن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
داواکارین ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و پێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه ساختانه‌یان دروست کردووه و ده‌ست له‌و کارانه هه‌ڵگرن، بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.
نوسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
6/8/2019
k24-
