ئه‌ردوغان: په‌كه‌كه‌ له‌ ناو خاكی عێراق ده‌رده‌كه‌ین

ئه‌ردوغان: په‌كه‌كه‌ له‌ ناو خاكی عێراق ده‌رده‌كه‌ین
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند، پەکەکە لەناو خاکی عێراق دەردەکەین و گوتیشی: ئۆپەراسیۆنی خواکوڕك بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ئێرانیش لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکە هاوهه‌ڵوێستین.

ئه‌م گوتانه‌ی ئەردۆغان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: لە ماوەیەکی نزیکدا کونسوڵخانەکانیان لە مووسڵ و بەسڕە دەکەنەوە، بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەكانیان لە کەرکووك و نەجەفیش، داواکاریان ئاراستەی حکوومەتی عێراق کردووە.

k24 -
Top