مووچەی 13 هەزار مووچەخۆر دەگەڕێندرێتەوە
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: "دوای جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندامی دیکە دابەش دەكرێت.
پەیجی فەرمی وەزارەتی كار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە زاری كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بڵاویكردەوە: "پێشتر پشكنین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كرا و ئێستا نزیكەی 13 هەزار كەمئەندام هەقی ئەو مووچەیەیان هەیە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆیان كردووە و بڕیارە دوای جەژن كهمئهندامان مووچەی مانگی ئایار وەربگرن".
کوێستان محەمەد راشیگەیاندووە: "سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی دەکەین، کە ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێکرد بۆ گەڕاندنەوەی مووچەی کەمئەندامان".
k24-
