سۆران سێوه‌كانیی: هێزەکانی عێراق نایانه‌وێت له ناوچەکانی كوردستان به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه
سۆران سێوه‌كانه‌یی، شاره‌زای گرووپه توندڕۆ‌كان، ڕاگه‌یاند: "دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش له پارێزگا سوننه‌كانی عێراق بۆ ئایدیۆلۆژیای داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ناوچانه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هێز و حكوومه‌تی شیعه له لایه‌ن هاووڵاتیانی سوننه‌ی عێراقەوە، شیعه به ئه‌قڵی تۆڵه و مه‌زهه‌بی له‌گه‌ڵ سوننه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه‌ی عێراق له حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و تۆڵه په‌روه‌رده كراون".
وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییش نایانه‌وێت به ته‌واوه‌تی داعش كۆتاییی پێ بێت و به‌رده‌وام وه‌ك كارتی فشار به‌كاری ده‌هێنن. سۆران سێوه‌كانه‌یی دەڵێت: "مانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه کە ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هەن، نایانه‌وێت به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كیش ده‌یانه‌وێت به بوونی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان وا له هاووڵاتیانی كورد بكه‌ن زێدی باب و باپیرانی خۆیان جێ بهێڵن، بۆیه ته‌نیا پێشمه‌رگه ده‌توانێت له ناوچه كوردستانییه‌كان زامنی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه و كۆتاییهێنان به داعش بكات."
سێوه‌كانه‌یی بڕوای وایه: "وڵاتان ده‌ستیان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به‌و شێوه‌یەی ئێستایدا هەیە و ئەوەش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە وڵاتان ده‌یانه‌وێت داعش وه‌ك كارتی فشار دژ به یه‌ك و دژ به نه‌ته‌وه و حكوومه‌تی عێراق به‌كار بێنن."
kdp-
