قاسم دهڕبۆ: ناكرێت حه‌شد و په‌كه‌كه له شنگال بن و داواش بكرێت ئێزدییه‌كان بگەڕێنه‌وه
قاسم دهڕبۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت ئیداره له شنگال نییه، چونكه حه‌شد و په‌كه‌كه ڕێگا ناده‌ن خه‌ڵك بگەڕێنه‌وه زێدی خۆیان، كه‌واته ده‌بێ به‌غدا دەرك به‌وه بكات كه مانه‌وه‌ی له شنگال و هاوكاریی په‌كه‌كه ڕێگا خۆشكه‌ره بۆ نهگەڕانهوهی شاره‌كه و دۆخی شنگال خراپه، ئیداره‌ی شاره‌كه له‌وێ نییه، ئه‌من و ئاسایش نییه و ئێزدییه‌كان په‌رتوبڵاو بوون، به‌شێكیان چوونه ئه‌وروپا و به‌شێكیان له چیاكان و به‌شێكیان له كه‌مپه‌كانن، به‌غدا له به‌رانبه‌ر ئاوه‌دانی بۆ شنگال و ئێزدییه‌كان كه‌مته‌رخه‌مه و ناكرێت حه‌شد و په‌كه‌كه له شنگال بن و داواش بكرێت ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه."
قاسم دهڕبۆ گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی و كوردستان به‌ده‌م شنگالییهكانهوهیه له كاتێكدا ده‌بێت به‌غدا ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات و هاوكاریی شنگالییه‌كان بكات، به‌ڵام نایكات، یان نایه‌وێت، یان ده‌یه‌وێت دۆخی ئه‌و شاره وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌بوونی ئه‌و هێزانه ئاسته‌نگیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال داناوه و ڕێگا به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ناده‌ن".
قاسم دهڕبۆ ڕایشیگه‌یاند: "شنگال بووه‌ته ئامانج و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ڕه‌نگه دۆخەکە له‌وه زیاتر تێك بچێت."
kdp-
