سووتەمەنیی هەولێر: هیچ بڕە نەوتێك لای ئێمە ون نەبووە، بەڵگەكان بەردەستن
دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە، كە گوایە لە شاری هەولێر 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دیار نییە و نازانرێت چی لێ هاتووە، لە بەرامبەردا ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر، گوتی: "ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتیی سووتەمەنیی هەولێر، هەر بڕێك نەوتمان لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بەدەست گەیشتبێت، راستەوخۆ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشمان كردووە".
كاكەشین گوتیشی: "بۆ دابەشكردنی هەر بڕێك نەوت، هەموو بەڵگەكان لای ئێمە بەردەستن و هەمووی ڕوون وئاشكرایە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك هیچ بڕە نەوتێك لای ئێمە ون نەبووە".
ناوبراو باسی لەوەش كرد: "بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بێت، ئەوەی لە بەغداوە بەدەست ئێمە گەیشتبێت، نەمانداوە بە فەرمانگە حكوومییەكان، بەڵكوو داومانە بە هاووڵاتیان".
kdp-
