سێ بنكەی پاسپۆرت لە سۆران و ئاكرێ و زاخۆ دەكرێنەوە
لەمبارەوە بە ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بە نووسراوی فەرمی رۆژی 29ی تەمووز، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك دراوە تا كاروبارەكانی كردنەوەی سێ بنكە نوێیەكەی پاسپۆرت جێبەجێ بكەن، ئەو لیژنەیە هەروەها لە داهاتوودا كار لەسەر كردنەوەی بنكەی پاسپۆرتی تر لە هەر شوێنێكی هەرێمی كوردستاندا دەكەن، كە پێویست بێت.
ئەندامانی ئەو لیژنەیەی بۆ ئەم مەبەستە پێك هاتووە، بریتین لە بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو بەڕێوەبەرانی پاسپۆرتی هەولێر و دهۆك.
باسنيوز
