وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئۆتۆمبێلە حکوومییەکان ڕوونکردنەوەیەک دەخاتە ڕوو

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئۆتۆمبێلە حکوومییەکان ڕوونکردنەوەیەک دەخاتە ڕوو
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای دەکات ١٥ هەزار ئۆتۆمبێلی حکوومیمان هەیە و لە هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە پارێزگاکان بەردەوام کار لەسەر دانانی لۆگۆکان دەکرێت.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "ڕێکەوتی۱/۱۰/۲۰۱۹ کۆتایی بە پرۆسەی دانانی لۆگۆ بۆ ئۆتومبێلە حکوومییەکان دێت و دوای ئەو کاتەوە لێپرسینەوە دەست پێ دەکات و هەر ئۆتۆمبێلێک لۆگۆی لێ نەدرابێت، ئەوا خەرجی و بەنزینی ڕادەگیرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بڕیارەکە پێش دوو مانگ دراوە، واتە مانگی حوزەیران دراوە و تشرینی یەکەم کۆتایی دێت".

پێشتر لەلایەن بەرپرسان و فەرمانبەرانی دامودەزگا حکوومییەکانەوە سەدان ئۆتۆمبێلی حکوومی لە دوای دەوامی ئاسایی بەکار دەهێنران و خەرجییەکانیشی دەخرایە ئەستۆی حکوومەت و چەندین حاڵەتی سەرپێچیش ڕووی داوە، بەڵام بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی حکوومی لە دوای دەوامی ئاسایی دەکرێت و هەر ئۆتۆمبێلێکی حکوومیش بەدەر لەو بڕیارە کاری پێ بکرێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسە دەکرێ کە بەکاری هێناوە.










باسنيوز
Top