له كهلار دوو بزنەکێوی دهدۆزرێنهوه
لهمبارهیهوه سەرکەوت ڕەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ڕايگەیاند: "درەنگانێکی شەوی ڕابردوو 4/8/2019 پاشئەوەی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرایەوە کە دوو بزنەکێوی لەناو شاری کەلار دان، دەستبەجێ ئەفسەرهكه لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار گەیشتنە شوێنەکە و دوای ماندووبوون و هەوڵدانێکی زۆر، توانییان بیانگرن".
گوتیشى: "داواکارین لەخاوەنی ئەو دوو بزنەکێوییە، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی لەماوەی دوو ڕۆژدا سەردانمان بكهن".
باسنيوز
