مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات
لەم دانیشتنەدا، سەرەتا کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست.
هەروەها مەسرور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم دیدارەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
باسنيوز
