مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ نه‌سڕوڵڵا ره‌شنوودی كرد

مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ نه‌سڕوڵڵا ره‌شنوودی كرد

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکانی نێوانیان، بە تایبەت لە بواری ئابوریی، تاووتوێ كرد.

‎ئەمڕۆ 5/8/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەسروڵڵا رەشنوودی كونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد.

‎لەو دانیشتنەدا، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم خواست.

‎هەروەها مەسرور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.







K24
Top