كار بۆ زیاتركردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌با ده‌كرێت
كاروان گەزنەیی، ئه‌ندامی لێژنەی وزە و سامانه سرووشتییەكان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە ناو لێژنەكە گفتوگۆ لەسەر ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ین.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوهمەتی ھەرێمی كوردستانیش دووپاتیده‌كاته‌وه، پێشوازی لە ھەموو پرۆژە یاسا و ئه‌و پێشنیازانه دەكەین، كە ھاوكاریمان دەكەن لە زیادكردنی كارەبای به‌رهه‌مهێنراو بۆ ھاوڵاتییان.
وەزارەتی كارەبا دەیەوێت لە رێگەی بەكارھێنانی پێوەری زیرەكەوە، خواستی بەكارھێنانی كارەبا كۆنترۆڵ بكات، ئاماژە بەوە دەكات، لە 2019 رێژەی بەرھەمھێنانی كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە، بەجۆرێك مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە 24 كاتژمێردا، 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی به هاووڵاتیان دراوه، لەكاتێكدا له هه‌مان مانگی ساڵی ڕابردوو، نزیكەی 10 كاتژمێر كارەبایان پێدابینكراوە. پێشبینیش دەكەن بە گوێره‌ی جێبەجێكردنی پلانەكانیان و بە مەرجی ھەبوونی بودجەی پێویست، له ماوه‌ی 4 ساڵی كابینەی نوێی حكوومه‌تدا، كارەبای نیشتمانی بگەیەنرێتە 24 كاتژمێری رۆژانه.
k24-
