کانی عەن زالە شوێنی مەلەی منداڵانی دیاربەکرە
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو شارە، منداڵانی بە کوڕان و کچەوە، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ڕوو دەکەنە کانی (عەین زالە) بۆ مەلەکردن و خۆ فێنککردنەوەی تا درەنگانی ڕۆژ تێیدا دەمێننەوە.
ئەوەی کە وای کردووە منداڵان روو بکەنە ئەو شوێنە، نەبوونی مەلەوانگەیە لە گەڕەکەکانیان و بەخۆڕایی ئەو شوێنەش هۆکارێکیترە بۆ ئەوەی لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی دیاربەکردەوە روو بکەنە کانی عەین زالە بۆ مەلەکردن.
هاوکات کانی عەین زالە شوێنی زۆر کۆنە و بە یەکێک لە شوێنە مێژووییەکانی دیاربەکر دادەنرێت.
باسنيوز
