شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە

شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پاسپرتی زاخۆ و سۆران سەردانی بەغدایان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ھەولێردا ھاتووە ئەمرۆ یەکشەممە ٤ی٨ی٢٠١٩ شاندێک لە بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و دهۆک کە پێکهاتوون لە عەمید دیدار عەمەر قادر، بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و عەمید دڵدار نووری عەباس، بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای دهۆک سەردانی بەغدایان کردوور و لەگەڵ "لیوا هەيسەم غەرباوى" بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی عیراق کۆبوونەتەوە"

بەپێی هەمان ڕاگەیەندراو مەبەستی سەردانەکەیان بریتییە لە کردنەوەی هەر یەک لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران لە پارێزگای هەولێر و نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک.

بڕیار وایە لە داهاتوودا بەمەبەستی چۆنیەتیی دانانی ئامێرەکان و پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سۆران و زاخۆ لە ماوەیەکی نزیکدا شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراقەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و هەردوو نووسینگەی سۆران و زاخۆش دەکرێنەوە.










باسنيوز
Top