ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێره‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری هاووڵاتییانی سۆران و دەوروبەری دەکەینەوە، کە ئەو هاووڵاتییانەی زۆر کاری بەپەلەیان نییە بە پاسپۆرت، سەردانمان نەکەن، لەبەرئەوەی لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا لە پاش جەژنی قوربان، (نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران) دەکرێتەوە".
هه‌ر له ئاگادارییه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كه دواى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرتى سۆران، هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە دەتوانن بە ئاسانی ببنە خاوەن پاسپۆرت".
باسنيوز
