یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاككردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر - خه‌بات ده‌ستى پێ كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/8/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه: "له‌سه‌ر بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆى هه‌ولێر، له ڕێگای كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵیی پێشكه‌وتوو له‌بواری ڕێكخستنی هاتوچۆ، ده‌ستیان كردووه به‌دانانی ڕاگری گادرێل بۆ ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات، كه ئه‌م ڕاگرانه توانایه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی تیژڕۆیی، یان ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه، ته‌نانه‌ت توانای ڕاگرتنی بارهه‌ڵگره گهورهكانیشیان هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ چاككردنی ڕێگایه‌كه، له دوای ئه‌وه به‌پێى زانیارییه‌كانمان وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێگاوبانی هه‌ولێر، به‌نیازن ڕێگایه‌كه به ته‌واوى نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه له‌ڕووی قیڕكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كانی.
باسنيوز
