سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/8/2019 له دهۆك به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ساڕ‌ێژ بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به پێویست زانی.
