پۆلیسی هەولێر: بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵە بەسووتێندراوی دۆزرایەوە

 پۆلیسی هەولێر: بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵە بەسووتێندراوی دۆزرایەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵە بە سووتێندراوی دۆزراوەتەوە و سێ کەسیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 2-8-2019 تەرمی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قرژاڵەمان لە تووڕەق دۆزییەوە و ئەمڕۆش بکوژانمان دەستگیرکرد.

بەگوتەی عەبدولخالق تەڵعەت، بکوژەکان لە دوو پیاو و ئافرەتێک پێکهاتوون و سبەیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی زیاتر دەخەنەڕوو.

بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵە ناوی (جەمال باپیر ئەحمەد)ـە و وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت: "پێشتر ئۆتۆمبێلەکەیان دزیی بوو و دواتر بە سووتێندراوی دۆزیومانەتەوە".







رووداو -
Top