پهرلهمانی كوردستان: دهبێت حكوومهتی عێراق قهرهبووی ئێزدییهكان بكاتهوه
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان دەڵێت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، لیژنە پێکهاتووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێزديیەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و تەواوی ناوچەکوردستانیيەکان.
بەپێى پێشنیازە بڕیارەکەش، حکوومەتی عێراقی دەبێت قەرەبووی ئێزدیيەکان بکاتەوە.
پێشنیازە پێشتر لەلایەن سەرۆك بارزانیەوە درابووە فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی پارتیش بە هەماهەنگی فراکسیۆنەکانی دیکە خرایە بەرنامەی کارەوە.
پێشنیازه بڕیارەکە لە 5 ماددە پێکهاتووە، به شێوهیهكیش پهسهندكراوه، كه دهبێت حکوومەتی عێراق دەبێت قەرەبووی ئێزییدەکان بکاتەوە.
به گوێرهی پێشنیازهكهش، قەرەبوو و ئیمتیازاتی ئێزدییەکان لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش مۆنۆمێنێتك دروست دەکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانی داعش و پاراستنیان، گفتوگۆش لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق پێکهێناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینوساید و کیمیاباران و تاوانەکانی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان.
k24 -
