فارس عیسا بۆ نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دیاری كرا
د. ڤیان سەبری، رایگەیاند، نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتریش لە بەغدا هەر هەبووە، بەڵام ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارای كردووەتەوە و بەرپرسێكی نوێشی بە ناوی (فارس عیسا) بۆ ئەو پۆستە دیاری كردووە و ئێستا دەستبەكاریش بووە، كە خۆی خەڵكی پارێزگای دهۆكە.
سەبری گوتیشی، بوونی ئەو نوێنەرایەتییە بۆ هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە، چونكە پردێكی پەیوەندی دەبێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر پێشوەچوون بە خۆیەوە ببینێت و پەرەی زیاتری پێ بدرێت.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی تێكچوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، كارەكانی نوێنەرایەتیی حكوومتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگیرابوو، بەڵام لە ئێستادا بە هۆی باشبوونی پەیوەندییەكانەوە، جارێكی دیكە ئەو نوێنەرایەتییە كارا كراوەتەوە.
kdp -
