شیعە دووشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاند
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌یه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 12/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدا، پێنجشەممەی رابردوو عەرەبستانی سعوودیە ڕایگەیاندبوو کە ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه مانگی زیلحجه بینراوه و رۆژی هه‌ینی 2/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌ی هیجرییه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 11/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
باسنيوز
