چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی گوندی زارگەلی بناری قەندیل تێده‌په‌ڕێت

چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی گوندی زارگەلی بناری قەندیل تێده‌په‌ڕێت
چوار ساڵ به‌ سه‌ر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر جووڵەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، لە گوندی زارگەلیی بناری قەندیل تێده‌په‌ڕێت، کە بە هۆیەوە 23 هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

کەسوکاری ئەو خێزانەی 13 کەسیان لەو بۆردومانەدا بوونەته‌ قوربانی، لەوساوە گوندەکەیان چۆڵ کردوە و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن، شەڕی پەکەکە و تورکیا خەڵکی مەدەنی باجەکەی دەدات و ئێستا ناوچە سنووریەکان لە رەوشێکی ئاڵۆز و نائارامدان و پێویسته‌ پەکەکە و تورکیا ئەو شەڕەیان له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان دووربخەنەوە.

به‌ بەراورد بە 4 ساڵ لەمەوبەر، ژمارەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر قەندیل و ناوچە سنووریەکانی دیكه‌ی باشووری کوردستان زیاتر بووە، بوونی پەکەکە و نزیكبوونەوە و تێکەڵبوونیان به‌ ئاواییەکان، تاکە پاساوی تورکیایه‌ بۆ ئەو هێرشانە، گوندنشینان و خەڵکی سڤیلیش زۆرترین قوربانی هیرشەکان بوون، دوایین رووداویش کە قوربانی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، بۆردومانەکەی کورتەك بوو، کە هەشت ئەندامی یەك خێزانی کردە قوربانی.

k24 -
Top